ئاگاداری بۆ به‌شداربووانی تاقیكردنه‌وه‌ی ئاست

ئاگاداری سەرجەم ئارەزوومەندانی تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست (Placement Test) دەکەین کە تاقیکردنەوەکان بەم رێنماییانەی لای خوارەوە دەبێت:

1- تاقیکردنەوەی دیاری کردنی ئاست وەجبەی یەکەم لە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی (12/02/2022) ئەنجام دەدرێت.

2- تاقیکردنەوەکان بەشێوەی ناوەندی دەکرێن لە سەنتەرەکانی هەولێر (زانکۆی سەلاحەدین)، سلێمانی ( زانکۆی سلێمانی) دهۆک (زانکۆی دهۆک) ئەنجام دەدرێن بەم شێوەیە:

أ- سەنتەری زمانی زانکۆكانى پارێزگای هەولێر

(زانکۆی سەلاحەدین، زانکۆی سۆران) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سەلاحەدین ئەنجام دەدرێت، (زانکۆی كۆيه، زانکۆی پۆليتەکنيك هەولێر) له سەنتەری زمانی زانكۆى پۆلیتەکنیکی هەولێر ئەنجام دەدرێت.

ب- سەنتەری زمانی زانکۆکانی پارێزگای سلێمانی

(زانکۆی سلێمانی، زانکۆی هەڵەبجە، زانکۆی گەرمیان، زانکۆی ڕاپەڕین، زانکۆی چەرموو، زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانى) لە سەنتەری زمانی زانکۆی سلێمانی ئەنجام دەدرێت.

ت- سەنتەری زمانى زانکۆکانی پارێزگای دهۆک

(زانکۆی دهۆک ، زانكۆى زاخۆ ،زانکۆی پۆلیتەکنیکی) لە سەنتەری زمانی زانکۆی دهۆک ئەنجام دەدرێت.

3- تاقیکردنەوەکان کاتژمێر (10) ی بەیانی دەست پێدەکات، پێویستە بەشداربوو (30) خولەک پێش تاقیکردنەوە لەو شوێنەی بەرامبەر ناوی نوسراوە ئامادەبێت بێت بۆ دۆزینەوەی ناو و هۆڵەکەی.

4- وەڵام دانەوەى پرسيارەكان تەنها بە جافى شين يان ڕەش دەبێت.

5- هيچ روونكردنەوەيەك لە لايەن چاودێرانى هۆڵەکە سەبارەت بە پرسيارەكان نادرێت و پرسياركردن لە چاودێرانى هۆڵ ڕێگە پێدراو نيە.

6- چۆنیەتی نوسینی ناوی سیانی و ناوی سەنتەرەکان:

ٲ. پێويستە بەشداربوو ناوى سيانى خۆی لەسەر (Answer Sheet) بە زمانی کوردی یان عەرەبی بنووسن هەروەک لە ناسنامەی باری شارستانی هاتووە.

ب. سەبارەت بە نوسینی ناوی سەنتەرەکە، هەر بەشداربوویەک ناوی لە هەر سەنتەرێک تۆمار کردوە دەبێ ناوی ئەو سەنتەرە بنوسێ لەسەر (Answer Sheet).

7- هێنانە ژوورەوەى مۆبايل بۆ هۆڵى تاقيكردنەوە بە هيچ شێوەيەك ڕێگە پێدراو نيە.

8- گزيكردن بەشداربوو بێ بەش دەكات لە تاقيكردنەوە.

9- پێویستە بەشداربووان ڕێکارە تەندروستییەکان پەیڕەو بکەن بە پێی ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی.

10- دەربارەى ناسنامە:

ٲ پێویستە بەشداربووان پاسپۆرتی ڕەسەن(ئەصلی)ی لابێت.

ب. ئەوانەی پاسپۆڕتیان نیە پێویستە زیاتر لە یەک ناسنامەیەکیان لابێت و وێنەی خۆیانی لەسەر بێت وەک (کارتی نیشتیمانی ، ناسنامەی خوێندنی باڵا ، ناسنامەی فەرمانبەری، ڕەگەزنامە و باری کەسی )

11- تکایە سەرجەم پێداویستیەکانی تاقیکردنەوە لەگەڵ خۆتان بهێنن بۆ ئەوەی کەمترین بەرکەوتن هەبێت لەگەڵ بەشداربووانی تر.




بە هیوای سەرکەوتن بۆ گشت بەشداربووان

بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان/ زانکۆی گه‌رمیان

09/2/2022