خولى فێربوونى زمانى ئینگلیزى بۆ ستاف و كارمهندانى زانكۆ دهكرێتهوه
بەمەبەستی پهرهپێدانى ئاستی زمانی ئینگلیزی بە گشتی و هەروەها ئاشنا کردنیان بەو زمان و دەستەواژە فەرمییانەی کە لە بواری کارگێڕیدا بە کاردەهێنرێن، سەنتەری زمان خولێکی زمانی ئینگلیزی بۆ کارمەند و ستافی زانکۆی گەرمیان دهكاتهوه. خولەکە بایەخ بە هەریەك لە (گفتووگۆ، گوێگرتن، خوێندنەوە و نووسین) بە یەکسانی دەدات و وانەیان لەسەر دەخوێنرێت.
ماوهى خول یەك مانگه.
بۆ ناو نووسین و بەشداربوون:
له رۆژى چوارشهممه (...8-3-2017)هوه ههتا (15-3-2017)، سەردانی بەشی ئینگلیزی بکەن لە کۆلێجی پەروەردە، دوای ئەو بەروارەش خولەکە دەستپێدەکات.
سەنتەری زمان- زانكۆى گهرمیان
7ى ئازارى2017
ئاگاداری لە سەنتەری زمان ەوە
خولی گشتی زمانی ئینگلیزی بۆ کارمەندان و ستافی زانکۆ لە ڕۆژی یەکشەمە ٢٠١٧/٠٣/٢٦ لە کاتژمێر(١) ی دوانیوەڕۆ دەست پێدەکات.
شوێنی خول: بەشی زمانی ئینگلیزی/ کۆلێژی پەروەردە
ئاگاداری هەموو ئەو بەڕێزانە دەکەینەوە کە ناویان تۆمارکردوە بۆ بەشداریکردن لە کات و شوێنی دیاریکراودا ئامادە بن.
...
سەنتەری زمان- زانکۆی گەرمیان
وێنەکانـــــــــــــی خولی گشتی زمانی ئینگلـــــــیزی بۆ کارمەندان و ستافی زانکۆ!