Activity 4
from 19 April to their Timeline.
19 April ·
·
سه‌نته‌رى زمان- زانكۆى گه‌رمیان خولێكى ئاماده‌كارى و ڕاهێنان بۆ تاقیكرنه‌وه‌ى نێوده‌وڵه‌تى (IELTS) ده‌كاته‌وه.
خوله‌كه تایبه‌ته به كاندیدانى خوێندنى باڵا (ماسته‌ر و دكتۆرا) له زانكۆى گه‌رمیان و سەرجەم فێرخوازانی دەرەوەی زانکۆ. له‌م خوله‌دا بایه‌خ به هه‌ر چوار به‌شه‌كه‌ى زمان (نوسین، خوێندنه‌وه، گوێگرتن و قسه‌كردن) ده‌درێت و تێیدا فێرخوازان ئاشنا ده‌كرێن به ته‌كنیك و شێوازى وه‌ڵام دانه‌وه له تاقیكردنه‌وه‌ى (IELTS) دا.
تێبینى//به‌روارى ده‌ستپێكردن له : 26/4/2018 ده‌بێت.
ماوه‌ى خول : 50 كاتژمێر.
كرێى به‌شدارى كردن بۆ ستافى زانكۆ بێبه‌رامبه‌ره .
كرێى به‌شدارى كردن بۆفێرخوازانی دەرەوەی زانکۆ: (75000) حه‌فتا و پێنج هه‌زار دیناره.
ڕۆژانى خوێندن: هه‌فته‌ى (10) كاتژمێر ده‌خوێندرێ له رۆژانى (چوارشه‌ممه، پێنجشه‌مه و شه‌ممه) ده‌بیت.
شوێن: كۆلێجى په‌روه‌رده به‌شى زمانى ئینگلیزى .
ناو تۆمار كردن له به‌روارى 19/4/2018 ده‌ستپێده‌كات تا به‌روارى 25/4/2018
تێبینى// بۆ تۆمار كردنى ناو یان هه‌ر زانیاریه‌كى تر په‌یوه‌ندى بكه‌ن به په‌یجى سه‌نته‌رى زمان یان ژماره مۆبایلى (07710163168).