Activity 2



سه‌نته‌ری زمـــان ی زانكۆی گەرمیان به‌هاوكاری و هەماهەنگی زانکۆی بەناوبانگی (فیردەوسی) ئێرانی، هه‌ڵده‌سێت به كردنه‌وه‌ی خولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ خوێندكار و فه‌رمانبه‌رانی ناوه‌وه‌ و فێرخوازانی ده‌ره‌وه‌ی زانكۆ. لە پاش ته‌واو كردنی كۆرسه‌كه ش‌، فێرخواز بروانامه‌ی نێوده‌وله‌تی زانكۆی فیرده‌وسی به‌ده‌ست ده‌هێنێت.

ئەم بڕوانامەیە بڕوانامەیەکی باوەڕپێکراوو بەسوودە بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتی ئێران بە جۆرێك کە خوێندکار دەتوانێت یە...کسەر لە زانکۆکانی ئەوێ دەست بە خوێندنی خۆی بکات بێئەوەی پێویستی بە خوێندنی کۆرسی زمانی فارسی بێت لەوێ.

مەنهەج و پرۆگرامی خولەکە لە لایەن زانکۆی ناوبراوەوە دانراون وانەکانیش لە لایەن مامۆستای پسپۆڕ و شارەزاوە دەوترێنەوە کە لە لایەن هەمان زانکۆوە ڕاهێنراون بۆ فێرکردن و وتنەوەی فارسی بە فێرخوازان.

ناو نوسین بۆ بەشداریکردن تا بەرواری ٢٠١٧/٤/٢٠ بەردەوام دەبێت و بۆ ئەو مەبەستەش تکایە سەردانی سەنتەری زمان بکەن لە بەشی ئینگلیزی- کۆلێژی پەروەردە لە کامپی بەردە سوور.

See more

<meta http-equiv="refresh" content="0; URL=/?_fb_noscript=1" />

(1) University of Garmian Language Centre UGLC - Education | Facebook

خولی زمانی فــارســــی دەست پێدەکات!

سەنتەری زمان ئاگاداری ئەو فێرخوازە بەڕێزانە دەکاتەوە کە ناویان تۆمار کردووە بۆ بەشداری کردن لە خولی زمانی فارسی، کەوا خولە کە ڕۆژی یەکـشــەمە بەرواری 2017/4/30 دەست پێدەکات.

خشـــتەی کـات و ڕۆژەکانــی خــول بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:

هــه فتــه ی دوو ڕۆژ وانە دەخوێنرێت، (یەکشەمە و دوشەمە) هەر ڕۆژەی سێ سەعات لە کاتژمێر (١ بۆ ٤) ی دوا نیوەڕۆ.

شـــــوێـن: بینای کۆلێژی پەروەردەی بنەڕەت لە کامپی بەردە سوور....

کــرێ ی بەشـــداربونــــی خول:

ستاف و کارمەندانی زانکۆی گەرمیان: بڕی (١٠٠٠٠٠) دیناری عێراقی

فێرخوازانی دەرەوەی زانکۆ: بڕی (١٢٥٠٠٠) دیناری عێراقی

تکایه بۆ زانیاری زیاتر دەتوانن هەر لێرەوە پەیوەندی بکەن!

سەنتەری زمان- زانکۆی گەرمیان

روژى يه كه م ى خولى زمانى فارسی!

هه فته ى سييه م - خولى زمانى فارسى له سه نته رى زمانى زانكوى گه رميان

Week Three of the Persian language course run by The language centre of university of Garmian in cooperation with the language centre of Ferdowsy university in Mashhad- Iran


هەفتەی ٤ خولی زمان ی فارسی لە سەنتەری زمان ی زانکۆی گەرمیان

Week 4 Farsi language course at the University of Garmian Language Centre

هه فته ى پينجه م له خولى زمانى فارسى

Farsi language course- week 5

لە درێژەی خولی زمانی فارسی دا لە سەنتەری زمان- زانکۆی گەرمیان

وێنەکانی هەفتەی شە شە م

هەفتەی حەوتەم ی خولی زمانی فارسی لە سەنتەری زمان ی زانکۆی گەرمیان

له دريژه ى خولى (دوو مانگ و نيو) ى زمانى فارسى له سه نته رى زمانى زانكوى گه رميان

وينه كانى هه فته ى هه شته م

وينه كانى هه فته ى ٩ ى خولى زمانى فارسى

سه نته رى زمان- زانكوى گه رميان

وينه كانى هه فته ى ده يه م، دواين هه فته ى خولى زمانى فارسى كه بو ماوه ى دوو مانگ و نيو به هه ماهه نگى له گه ل زانكوى فرده وسى مه شهه د (ئيران) به رده وام بوو له سه نته رى زمان ى زانكوى گه رميان


بە وێنـــــــــــــــــــــە:

تاقيكردنه وه ى كوتايى خولى زمانى فارسى به ريوه چوو!

ڕۆژی سێ شەمە ٢٠١٧/٨/١٥ به به شدارى (٢١) بيست و يه ك فێرخواز، تاقيكردنه وه ى توانستى زمانى فارسى له سه نته رى زمانى زانكوى گه رميان به ريوه جوو. تاقيكردنه وه كه له دوو به ش (نوسين و ئاخاوتن) پێك هاتبوو كه له لايه ن زانكۆى فيرده وسى مه شهه دى ئێرانه وه دانرابوون. شايانى باسە پرۆسه كه له لايه ن به رێزان سه رۆكى زانكۆى گه رميان د. فاروق عبدالله و نوێنه رى كونسوڵخانه ى ئێران له سلێمانى ئاغای هاشمی به سه ر كرايه وه و له نزيكه وه چاودێرى كرا.

سه نته رى زمان - زانكۆى گه رميان

ئەمڕۆ ئەنجامی تاقیکردنەوەی زمانی فارسی ڕاگەیەنرا!

دوای ئەوەی لە بەرواری ١٥/٨/٢٠١٧ تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ بیست و یەك بەشداربوی کۆرسی زمانی فارسی لە سەنتەری زمان ئەنجامدرا، ئەمڕۆ (٢٠١٧/٨/٢٦) ئەنجامی ئەو تاقیکردنەوەیە لە لایەن زانکۆی فیردەوسی مەشهەدی ئێران ەوە ڕاگەیەنرا. خۆشبەختانە سەرجەم فێرخوازانی خولەکە بە نمرە و ئاستی جیاواز لە تاقیکردنەوەکەدا سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە. شایانی باسە خولەکە بە هاوکاری هەردو سەنتەری زمانی زانکۆی گەرمیان و زانکۆی فیردەوسی مەشهەدی ئێران لە ماوەی ڕابردودا لە زانکۆی گەرمیان بەڕێوە چوو.

سەنتەری زمــــان – زانکۆی گەرمیـــــــــــــان