Activity 3
دووەم خولی زمانی فارسی دەست پێدەکات!
دوای ئەوەی بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە و دوای نزیکەی سێ مانگ، یەکەم خولی زمانی فارسی بە کۆتا هات، سەنتەری زمان ئاگاداری سەرجەم فێرخوازانی زمانی فارسی لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ دەکاتەوە کەوا خولێکی تر دەکاتەوە و هەلێکی تر بۆ بەشداربووانی دەڕەخسێنێ تاکو بڕوانامەی باوەڕپێکراوی نێودەوڵەتی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد لە زمانی فارسی بەدەست بهێنن. ماوەی کۆرسەکە (٨٠) کاتژمێرە و کرێی بەشدار بوون (١٥٠) هەزار دینارە. وانەکان هەفتانە ٢ – ٣ ڕۆژ و هەر ڕۆژەی ٣ ک...اتژمێر وانە دەخوێنرێت.
ناو تۆمارکردن لە ٢٠١٧/٨/١٨ ەوە تاکو ٢٠١٧/٨/٢٥ بۆ یەك هەفتە بەردەوام دەبێت، بۆیە پەلە بکەن لە ناوتۆمارکردن!
بۆ بەشداریکردن و ناو نووسین یاخود هەر زانیارییەکی تر دەتوانن پەیوەندی بە پەیجەوە یان ژمارە مۆبایلی 07710163168 بکەن.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان – زانکۆی گەرمیان
لینکی سەنتەری زمان لە فەیسبوك: https://www.facebook.com/garmianuniversityLC/
وێنەکانی هەفتەی یەکەم
وێنەکانی هەفتەی دووەم و سێیەم
لە درێژەی خولی زمانی فارسی دا؛ وێنەکانی هەفتەی حەوتەم و هەشتەم
بەڕێوەچونی تاقیکردنەوەی کۆتایی خولی زما نی فارسی
ئەمڕۆ چوارشەمە ڕێکەوتی ٢٠١٧/١٢/٢٧ سەنتەری زمان لە زانکۆی گەرمیان بە هاوکاری سەنتەری زمانی زانکۆی فیردەوسی مەشهەد ی ئێران؛ تاقیکردنەوەی کۆتایی بۆ فێرخوازان و بەشداربووانی خولی زمانی فارسی ئەنجامدا. شایانی باسە ئەمە دووەم خولی زمانی فارسیە کە لەمساڵدا و لە زانکۆی گەرمیان بە ڕێوە دەچێت.
بەڕێوەبەرایەتی سەنتەری زمان